söndag 17 december 2017

بەڵگە ( نووسراوی راستەقینە)



مەبەست لەم وانەیە، ئاشنابوونی قوتابی لەسەر جۆری نووسینی راستیی ( بەڵگە).

ورچ

ئەوە ورچە.
لە سوید ٢٥٠٠- ٣٠٠٠ ورچ هەیە.
کێشی ورچ دەگاتە ٣٠٠ کیلۆ.
ورچ رووەک و بەر و ڕەگ دەخوات،
هەروەها مێروولە و کرم و مشکیش دەخوات.
لە پایزدا ورچەکان دەخەون تاوەکو سەرەتای بەهار.
پرسیار:
١. چەند ورچ هەیە لە سوید؟




٢. کێشی ورچ دەگاتە چەند ؟




٣. ورچ چ دەخوات؟




٤. کەی ورچ دەخەوێت ؟




٥. لە چ وەرزێکی ساڵ ورچەکان لە خەو هەڵدەستن ؟



lördag 18 februari 2017

گەشتێک لە پشووی هاویندا

گەشتێک لە پشووی هاویندا




 ئە مڕۆ پانزەی گەلاوێژە! ئازاد لەگەڵ خێزانەکەی گەشتێک دەکەن بۆ یۆنان. ئەوان گەشتێک دەکەن بۆ دوورگەیەک کە ناوی سامۆسە. دایک و باوک و برا بچووکەکەی کە ناوی نەوزادە گەشت دەکەن. ئازاد حەز دەکات گەشتەکەیان سەرەنجراکێش بێت! ئەوان بە فرۆکە دەفڕن کە ١٠٠٠٠ مەتر لە ئاسماندا بەرز دەبێتەوە! بنەماڵەکەیان ئۆتۆمبێلیک قەرز دەکەن لە سامۆس. ئەوان بە ئۆتۆمبێلەکە شوێنی مەلەکردنی خۆش دەدۆزنەوە. ئازاد بە هیوای تامکردنی بەستەنی خۆشە لە سامۆس. ئێستا باوکی بانگیان دەکات بۆ ئەوەی سواری ئۆتۆمبێل ببن و بەری بکەون بەرەو فڕۆکەخانە.
 چ ڕۆژێکە؟

 _____________________________________________________

کێ گەشت دەکات؟. 
______________________________________________________

 دەچنە کوێ ؟ 

______________________________________________________

  دوورگەکە کەوتۆتە کام وەڵات؟

______________________________________________________ 
 بۆچی ئۆتۆمبیل بە کرێ دەگرن؟ 

______________________________________________________
 . سواری فڕۆکە بوویت؟ بە بیرو بۆچوونت، چۆن هەست دەکەیت کە سواری فڕۆکە دەبیت؟

___________________________________________________________

måndag 7 december 2015

باخچەی منداڵان

tema: mat, frukt, grönsaker och prepositioner

Mål: att kunna namn på olika mat, frukt och grönsaker. 
Att lära sig prepositioner.

بابەت: خواردن، میوە، سەوزە و ئامرازە پەیوەندیەکان
ئامانج: منداڵان فێری ناوەکانی خواردن، میوە و سەوزە ببن.  پاشان فێربوونی ئامرازپەیوەندیەکان.
لێرەدا مامۆستا کارتۆنێکی هێنا وەک کارتۆنی پێڵاو دەم  و دوو چاو و لووت و قژی بۆ چاککرد. پاشان ناوی لێنا ئازاد. ئازاد چوو بۆ سەردانی مندالان لە باخچەی ساوایان. یەکەم جار خۆی بە منداڵان ناساند و ووتی من ناوم ئازادە ئەی ئێوە ناوتان  چییە؟
منداڵەکان خۆیان بە ئازاد ناساند.  پاشان ئازاد پێگووتن من زۆر برسیمە ، دەتوانن خواردنم بدەنێ. منداڵان یەکە یەکە ناوی خواردن دەڵێن کە لە وێنەدا هەیە دوای دەیخەنە ناو دەمی ئازاد. یەکەم سەردان خواردنی دەدەنێ و دووەم دەردان میوە و سێیەم سەردان سەوزەوات. لەهەمان کاتدا دەڵێین بۆ نموونە پەتاتەکە بخە ناو دەمی ئازاد. خەیارەکەی لە تەنیشت  ئازاد بدە بە ئازاد.ئەو ئامرازە پەیوەندیانەی کە بەکارمان هێنا وەک: لەناو، لەپشت، لەسەر، لەتەنیشت و ....هتد
ئەمەش ئازادە





وانەی کوردی پۆلی ٢-٣

بابەت: مەشقکردنی پیتی جـ، ج و هەروەها چـ، چ

ئامانجی بابەت جیاوازی نێوان ج و چ
وێنە و وشە کە بە پیتی ج دەستپێدەکان بۆ شوێنی گونجاو و وێنەو وشەی بە پیتی چ دەست پێدەکات بۆ شوێنی خۆی وەک لەم وێنەیەدا دەبینن.


وەرزی پاییز

بابەت : وەرزی پاییز
 ئامانجی بابەت ئاشنابوونی مناڵان لە باخچەی مناڵان بە وەرزی پاییز
ئەو میوانە چنە کە لەپاییزدا بەرهەم دێنن؟
ئاژەڵ لە وەرزی پاییز
نیشانەکانی وەرزی پاییز چییە؟
tema: Höst
målet att barn på förskolan kunna berätta om hösten.
Vika frukt finns under hösten?
Vilka djur?
vad är tecken för hösten?

گەڵا و کەستان و بەڕوو


 لە وێنەی سەرەوەدا باس چۆنیەتی گۆڕانی ڕەنگی گەڵاکانمان کرد و چۆن هەڵدەوەرێن. پاشان باسی داری کەستان و بەڕوو و سنەوبەرمان کرد. کەستان و گەڵاکانمان ژمارد و باسی ڕەنگەکانیمان کرد.




.پاشان هەروەک لە وێنەی سەرەوە دیارە باسی میوەمان کرد لە وەرزی پاییزدا 

منداڵان وێنەی میوەیەکیان کێشا کە لە وەرزی پاییزدا پێدەگەن.







لەبەشی سێیەمدا باسی ئاژەڵمان کرد لە وەرزی پاییزدا وەک: ژیشک، جورج، کەروێشک، سمۆرە ڕێوی...هتد
ڵە وەرزی پاییزدا چۆن ئاژەڵەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ زستان. پاشان بە گەڵای دار ڕێویمان دروست کرد. بۆ ئەم مەبەستە پێویستیمان بە یەک گەڵای گەورەو دوو گەڵای بچووک بۆ گوێی ڕێویەکە هەبوو، لەگەڵ دوو چاو و کاغەزی رەش بۆ لووتی ڕێویەکە.
هیوادارم سوود لەم بابەتە وەربگرن.

lördag 17 oktober 2015

پشبرکێی خوێندنەوەی کتێبی کوردی بۆ قوتابیانی شاری ترێلەبۆری لە وەڵاتی سوید



پشووی  پاییز = پشووی خوێندنەوە



پشبێرکەیەک بۆ قوتابیانی شاری ترێلەبۆری لە وەڵاتی سوید
ئەو قوتابییەی کتێبی کوردی زیاتر بخوێنێتەوە خەڵات دەکرێت


چیرۆک بۆ منداڵان


چیرۆک
لێرەدا ڕوونکردنەوەی مێتافۆری  .چیرۆکی فلانۆ یەکێک لە جۆرە شێوەکانی چیرۆکی منداڵان
ئامادەدەکریت لەسەر تابلۆی لیبادی.
تابلۆی فلانۆ دەتواندرێت بۆ کاری تریش بەکاربێت جگە لە چیرۆک وەک وێنەی منداڵ، کارتی گۆرانی هتد.
بەکارهێنانی ئەم شێوەیە، چیرۆک زیاتر ڕووندەکاتەوە بۆ منداڵ. ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ مەشقکردنی 
فێربوونی زمان و سەرەنجراکێشانی منداڵ وە هەروەها بۆ بەرفەرەوانکردنی خەیاڵی منداڵ و هەستەکانی.

لە چیرۆکی بابە بوو بە بیستان