måndag 7 december 2015

باخچەی منداڵان

tema: mat, frukt, grönsaker och prepositioner

Mål: att kunna namn på olika mat, frukt och grönsaker. 
Att lära sig prepositioner.

بابەت: خواردن، میوە، سەوزە و ئامرازە پەیوەندیەکان
ئامانج: منداڵان فێری ناوەکانی خواردن، میوە و سەوزە ببن.  پاشان فێربوونی ئامرازپەیوەندیەکان.
لێرەدا مامۆستا کارتۆنێکی هێنا وەک کارتۆنی پێڵاو دەم  و دوو چاو و لووت و قژی بۆ چاککرد. پاشان ناوی لێنا ئازاد. ئازاد چوو بۆ سەردانی مندالان لە باخچەی ساوایان. یەکەم جار خۆی بە منداڵان ناساند و ووتی من ناوم ئازادە ئەی ئێوە ناوتان  چییە؟
منداڵەکان خۆیان بە ئازاد ناساند.  پاشان ئازاد پێگووتن من زۆر برسیمە ، دەتوانن خواردنم بدەنێ. منداڵان یەکە یەکە ناوی خواردن دەڵێن کە لە وێنەدا هەیە دوای دەیخەنە ناو دەمی ئازاد. یەکەم سەردان خواردنی دەدەنێ و دووەم دەردان میوە و سێیەم سەردان سەوزەوات. لەهەمان کاتدا دەڵێین بۆ نموونە پەتاتەکە بخە ناو دەمی ئازاد. خەیارەکەی لە تەنیشت  ئازاد بدە بە ئازاد.ئەو ئامرازە پەیوەندیانەی کە بەکارمان هێنا وەک: لەناو، لەپشت، لەسەر، لەتەنیشت و ....هتد
ئەمەش ئازادە





وانەی کوردی پۆلی ٢-٣

بابەت: مەشقکردنی پیتی جـ، ج و هەروەها چـ، چ

ئامانجی بابەت جیاوازی نێوان ج و چ
وێنە و وشە کە بە پیتی ج دەستپێدەکان بۆ شوێنی گونجاو و وێنەو وشەی بە پیتی چ دەست پێدەکات بۆ شوێنی خۆی وەک لەم وێنەیەدا دەبینن.


وەرزی پاییز

بابەت : وەرزی پاییز
 ئامانجی بابەت ئاشنابوونی مناڵان لە باخچەی مناڵان بە وەرزی پاییز
ئەو میوانە چنە کە لەپاییزدا بەرهەم دێنن؟
ئاژەڵ لە وەرزی پاییز
نیشانەکانی وەرزی پاییز چییە؟
tema: Höst
målet att barn på förskolan kunna berätta om hösten.
Vika frukt finns under hösten?
Vilka djur?
vad är tecken för hösten?

گەڵا و کەستان و بەڕوو


 لە وێنەی سەرەوەدا باس چۆنیەتی گۆڕانی ڕەنگی گەڵاکانمان کرد و چۆن هەڵدەوەرێن. پاشان باسی داری کەستان و بەڕوو و سنەوبەرمان کرد. کەستان و گەڵاکانمان ژمارد و باسی ڕەنگەکانیمان کرد.




.پاشان هەروەک لە وێنەی سەرەوە دیارە باسی میوەمان کرد لە وەرزی پاییزدا 

منداڵان وێنەی میوەیەکیان کێشا کە لە وەرزی پاییزدا پێدەگەن.







لەبەشی سێیەمدا باسی ئاژەڵمان کرد لە وەرزی پاییزدا وەک: ژیشک، جورج، کەروێشک، سمۆرە ڕێوی...هتد
ڵە وەرزی پاییزدا چۆن ئاژەڵەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ زستان. پاشان بە گەڵای دار ڕێویمان دروست کرد. بۆ ئەم مەبەستە پێویستیمان بە یەک گەڵای گەورەو دوو گەڵای بچووک بۆ گوێی ڕێویەکە هەبوو، لەگەڵ دوو چاو و کاغەزی رەش بۆ لووتی ڕێویەکە.
هیوادارم سوود لەم بابەتە وەربگرن.